Erbil 1°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 05:17

تەنیا لەم مانگەدا 43 فرۆشیار و گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشكرای دەكات، تەنیا لەم مانگەدا 43 تۆمەتبار لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا رایدەگەیەنێت "لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31/10/2024 لە ژمارەیەک چالاکی سەرکەوتوودا کە لە هەر چوار بنکەكانی دهۆك و زاخۆ و سۆران و حاجی ئۆمەران ئەنجامدراون، توانراوە 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.

لەو چالاكییانەدا زیاتر لە 16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردا گیراوە.

بڕی ئەو ماددانەی لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە:-

1-  (١٣ کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).

2-  (3 کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).

3-  (172 /گرام) لە جۆری (هیرۆین).

ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکانیش کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و ڕێکارە ياساييەکان گیراونەتەبەر.

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشكراش دەكات كە تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.