نووسه‌ری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید ڕه‌زا ناسراوبه(عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجه‌یی) یه‌كێكه له‌ونووسه‌رانه‌ی كه شوێن په‌نجه‌ی لهنێوئهدهبی منداڵان دیاره له ساڵانی هه‌شتاكان ده‌ستی به‌كاری نووسین كردوه له بواری منداڵان خاوه‌نی زیاتر له( 28) كتێبه له‌و بواره‌دا وه چه‌ندین كتێبشی ئاماده‌یه بۆ چاپ .. هه‌ندێ له هۆنراوه‌كانی بوونه‌ته میتۆد نێوپرۆگرامهكانی قۆناغه‌كانی خوێندن هه‌روه‌ها چه‌ندین له هۆنراهكانی كراوه‌ن به سروود وگۆرانی.. بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌كاره‌كانی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه .
هه‌ڤپه‌یڤین – كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*هه‌موو شتێك سه‌ره‌تاییه‌كی هه‌یه به‌رێزتان چۆن تێكه‌ڵ به‌جیهانی ئه‌ده‌بی منداڵان بوون؟
- من هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌هۆی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌تێیدا په‌روه‌رده بووم و ژیاوم حه‌زم به خوێندنه‌وه كردووه،چونكه له‌ماڵی ئێمه‌دا دیوانی شاعیران و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی ئه‌و كاته هه‌بوو، كه برا گه‌وره‌كه‌م ده‌یكڕین و ده‌یخوێندنه‌وه.چونكه خوێنه‌رێكی باشبوو،هۆنراوه‌شی ده‌نووسی. كه چاوم كردوه‌و فێری خوێندنه‌وه بووم هه‌ر له پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه ئه‌وانه‌م ده‌خوێنده‌وه و له قوتابخانه‌شدا قوتابییه‌كی زیره‌ك بووم ،بیرمه له‌پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تیدا بووم له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵدا مامۆستاكه‌م ده‌یزانی كه توانای نووسینم زۆر باشه و خه‌تم جوانه دوو نیوه دێڕ هۆنراوه‌ی پێنووسیم كه ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه ناوی مامۆستا(ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د كه‌ریم) بوو ،زۆر به جوانی له‌سه‌ر ته‌خته‌كه به ته‌باشیر نووسیم.ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆی .كه دواتریش له‌یه‌كه‌م بۆنه‌ی نه‌ورۆزدا هه‌ر ئه‌ومامۆستایه هۆنراوه‌یه‌كی بۆ دانابووم كه بیخوێنمه‌وه ، زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا خوێندمه‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆری لێ‌بوو.دواتریش له‌و شانۆییانه‌دا كه بۆ بۆنه‌كان ئاماده‌یان ده‌كرد له پۆلی یه‌كی ناوه‌ندیدا به‌شدار ده‌بووم و ڕۆڵم ده‌بینی،له‌و كاته‌وه به‌هره‌ی نووسینم تێدا ده‌ركه‌وت و هۆنراوه‌م ده‌نووسی،تێكه‌ڵ بوونیشم به دنیای ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م دامه‌زراندنم وه‌ك مامۆستا له‌ساڵی ١٩٨٤ له گوندی (مۆریاس) سه‌ر به ناحیه‌ی سرۆچك (به‌رزنجه).له‌كاتی وانه وتنه‌وه‌دا جارجار هۆنراوه‌م بۆ ده‌وتن هه‌ستمكرد كه منداڵان زیاتریان خۆشده‌وێم و حه‌زیش بهوانهكهم ده‌كه‌ن،بۆیه له‌وێوه ده‌ستمكرد به هۆنراوه نووسین كه نیشان هاوڕێكانم ده‌دا به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند بوو هه‌ندێكیان ده‌یان نووسی و ئه‌وانیش به قوتابییه‌كانیان ده‌وت، ورده ورده هۆنراوه‌كان زیادیان كرد و یه‌كه‌م هۆنراوهشم له ساڵی ١٩٨٥ دا له ڕۆژنامه‌ی( هاوكاری) دا بڵاوكرده‌وه كه بۆ منداڵان بوو. ئیتر دوای ئه‌و هۆنراوه‌ی تریشم ده‌نارد و بڵاویان ده‌كرده‌وه، دوای ڕاپه‌ڕینیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زیاتر له ئه‌ده‌بی منداڵان گه‌یشتم له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه هه‌وڵمدا كه بیانكه‌م به كتێب،دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵێك كتێبم بۆ منداڵان به‌چاپ گه‌یاند و هه‌ر گۆڤارێكیش بۆ منداڵان ده‌ربچووایه له هه‌ر شوێنێكی كوردستان بابه‌تم بۆ ده‌ناردن و بڵاویان ده‌كرده.
*گومانی تێدانییه ئه‌ده‌بی منداڵان جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌به‌كانی تر به‌بۆچوونی ئێوه ئه‌و جیاوازییانه چین؟ پێتان وایه نووسین له بواری منداڵان كارێكی زه‌حمه‌ت بێت؟
- به‌ڵێ ئه‌ده‌بی منداڵان به هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه هۆنراوه،چیرۆك،ئۆپه‌رێت، شانۆیی،ڕۆمان، سیناریۆ.. جیاوازه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.له ئه‌ده‌بی منداڵاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر ده‌بێت خاوه‌ن به‌هره بێت، پێویسته وشه‌كان سه‌ر به فه‌رهه‌نگی منداڵ بن،دووربن له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی زبر و نه‌گونجاو و ناپه‌روه‌رده‌یی، وشه‌ی نامۆیان زۆر تێدا نه‌بێت ،كۆتاییه‌كی هیوا به‌خشیان هه‌بێت،گرنگی بدرێت به مرۆڤدۆستی و ژینگه دۆستی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی بۆ خێزان و خاك و نیشتمان،نووسه‌ر شاره‌زای سایكۆلۆژیای منداڵ بێت و بزانێت بۆ كام قۆناغی ته‌مه‌ن بابه‌ته‌كه‌ی ده‌نووسێت،دووربن له وشه‌ی (خوێن،مردن،كوشتن،خنكان،سه‌ربڕین..................) تا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌رونی منداڵ دروست نه‌كات،ڕه‌چاوكردنی ئه‌م سه‌رده‌مه كه چی ده‌خوازێت تا بكرێته ناونیشان و ناوه‌رۆكی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌ینووسن، دوور بن له دووپاتكردنه‌وه و سواوی و هه‌میشه هه‌وڵی داهێنانی زیاتر بدات.له هه‌مووی گرنگتر خه‌یاڵ پانتاییه‌ی باش تێیاندا داگیر بكات.بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت ده‌ڵێم نووسین خۆی به‌رپرسیارێتییه به‌گشتی به‌ڵام نووسین بۆ منداڵ به‌تایبه‌تی به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆر قورسه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه ئێمه كه بۆ منداڵ ده‌نووسین هه‌ر ئه‌وه نییه كۆمه‌ڵێك وشه ڕیز بكه‌ین و كێش و سه‌روایان هه‌بێت بڵێین ئه‌وه هۆنراوه‌یه یان شتێك بگێڕینه‌وه و بڵێین ئه‌وه چیرۆكه هه‌ریه‌كێك له‌و ژانرانه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و پێویسته ئاگاداری هونه‌ر و ته‌كنیكی نووسینیان بین،ئاگاداری ڕێزمان بین،ئاگاداری ئه‌وه بین زانیاری نادروست به منداڵ نه‌ڵێین،جونكه زوو وه‌ریده‌گرن و سڕینه‌وه‌ی كارێكی گرانه.
*بوونی چه‌ندین گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به منداڵان تا چه‌ند وه‌ك پێوست له خزمه‌تی منداڵان دان؟
- له‌ڕاستیدا دوای ڕاپه‌ڕین كۆمه‌ڵێك گۆڤاری تایبه‌ت بۆ منداڵان له شاره‌كانی كوردستاندا ده‌رچوون كه خزمه‌تێكی باشیان به ڕۆژنامه‌گه‌ری منداڵان و به ئه‌دبی منداڵان و به منداڵان كردووه.به‌داخه‌وه كه به‌شێكی زۆریان ئاوا بوون و به‌هۆی باری داراییه‌وه وه‌ستاون،له ئێستادا چه‌ند گۆڤارێك ماون كه به‌رده‌وامن .وه‌ك ئاگاداربم یه‌ك دوو گۆڤاری نوێ له ئاماده‌كاریدان كه ده‌ربچن.بێگومان گۆڤاری منداڵان بێجگه له‌وه‌ی كه خزمه‌ت به منداڵان ده‌كات خزمه‌تیش به شاعیر و نووسه‌رانی بواری ئه‌دبی منداڵانیش ده‌كات تا له‌وێوه به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه و زیاتر بناسرێن.
*به بۆچوونی ئێوه،نووسه‌رانی بواری منداڵان له كوردستان له چ ئاستێك دان؟ ئایا كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی منداڵان؟
- بهخۆشحاڵێیهوه له ئێستادا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و شاعیری دڵسۆز و خه‌مخۆری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان له كوردستاندا كار بۆ منداڵان ده‌كه‌ن و پێكه‌وه توانیویانه تا ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌ده‌بی منداڵان له‌و چه‌ق بهستوویهی تێیدا بوو ڕزگار بكه‌ن ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌ده‌بی منداڵانی ئێمه هه‌روه‌كو ئه‌ده‌بی منداڵانی وڵاتانی درواسێمان هه‌نگاوی باشی ناوه ،هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ش له هه‌ر ژانرێكدا بن كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی منداڵان.به‌ڵام لێره‌دا حه‌زده‌كه‌م باسی ئه‌وه بكه‌م كه تیراژی ئه‌و كتێب و نامیلكه و گۆڤارانه زۆر كه‌من له‌به‌ر باری دارایی كه زۆرجار تیراژیان(٥٠٠) نوسخه‌یه كه له ڕاستیدا وه‌ك پێشتر باسمكردووه له دیداری ترمدا به‌شی منداڵانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك ناكات كه خۆی بۆ هه‌موو منداڵانی كوردستان نووسران.
*نووسینه‌كانی به‌رێزت تایبه‌تن بۆ قۆناغێكی دیاركراوی منداڵان؟ یاخود گشتگیره؟
- هۆنراوه و چیرۆك و ئۆپه‌رێت و جارجاریش شانۆیی ده‌نووسم.زیاتر نووسینه‌كانم بۆ منداڵانی باخچه‌ی منداڵان و بازنه‌ی یه‌ك و بازنه‌ی دوو،هه‌ندێكجاریش بۆ بۆ بازنه‌ی سێ ده‌بن به‌ڵام به‌كه‌می. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من بۆ هه‌موو منداڵانی كورد ده‌نووسم.بۆیه ده‌توانم بڵێم گشتگیره.
*ئه‌و بابه‌ته چین كه‌زیاتر له نووسینه‌كانت فۆكسی ده‌خه‌یته سه‌ری؟
- من ساڵانێكی زۆر مامۆستا بووم و ئێستاش سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییم،زۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌یان نووسم په‌روه‌رده‌یین و باسی خۆشه‌ویستی باوك و دایك و خێزان و مامۆستا و گوڵ و په‌پوله و خۆر‌و هه‌ور و باران و خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن و په‌یامی مرۆڤدۆستی و ژینگه‌دۆستی و ئاشتی له‌خۆ ده‌گرن. به‌ها جوانه‌كان تێدایه، هۆنراوه و چیرۆك و ئۆپه‌رێت و جارجاریش شانۆیین، بۆ هه‌موو منداڵانی كورد ده‌نووسم.
*به‌رێزتان خاوه‌نی چه‌ندین كتێبن له هه‌ردوو بواری هۆنراوه وچیرۆك پێشوازی به‌گشتی و به تایبه‌تیش منداڵان له‌و به‌رهه‌مانه چۆن ده‌بینیت؟
- من تا ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مم بۆ منداڵان چاپكردووه كه هۆنراوه و چیرۆك و شانۆیی و ئۆپه‌رێتن،له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه پێشوازییه‌كی باشیان لێكراون،هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئاوازدانهرانیشهوه ئه‌وانه‌ی كه كار بۆ منداڵان ده‌كه‌ن زۆرترین هۆنراوه‌م ئاوازیان بۆ دانراوه و كراون به گۆرانی كه زیاتر له (٣٠٠) هۆنراوه‌ن،هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆپهرێتانهش كه نووسیومن له باخچه‌كانی منداڵاندا كاریان له‌سه‌ر كراوه و نمایش كران. ئه‌و ئاواز دانه‌رانه‌ی كاریان له‌سه‌ر هۆنراوه‌كانم كردووه زۆرن كه ناتوانم ناوی هه‌موویان بهێنم، هۆنراوهشم هه‌یه له ئاوازێك زیاتری بۆ دانراوه.
یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندیش كه ئاوازی بۆ یه‌كه‌م هۆنراوه‌ی من دانا هاوڕێی هونه‌رمه‌ند (سه‌لام حه‌مادی) بوو، هه‌روه‌ها هاوڕێی هونه‌رمه‌ند مامۆستا(سالار عه‌بدوڵا) ئاوازی بۆ زۆرترین هۆنراوه‌ی من داناوه . تیپی هونه‌ری منداڵانی سلێمانیش به سه‌رپه‌رشتی هاوڕێی هونه‌رمه‌ند مامۆستا(مۆفه‌ق عارف لهۆنی) كاریان له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له هۆنراوه‌كانم كردووه.
*بوونی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گر له هه‌موو بوارێك دا گرنگه، ئایا ئێمه ره‌خنه‌گرمان له بواری منداڵان دا هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه چۆن ده‌ڕوانیته ره‌خنه‌كانیان؟
- خۆی ڕه‌خنه‌ش ژانرێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و دروست و بنیاتنه‌رانه بێت ئه‌وه زۆر باشه و ده‌بێته هۆی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و ئه‌ده‌بی منداڵان به‌تایبه‌تی ،له ئێستادا ڕه‌خنه له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا هه‌یه به‌س له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات ، ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش كه به‌رچاون و له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا ده‌یانبینین هه‌ندێكیان باشن و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو به تواناوه ئه‌نجام دراون، هه‌ندێكیشیان وه‌كو پێویست نین.
*له قوتابخانه‌كان تاچه‌ند گرنگی به وانه‌ی هونه‌ری ده‌درێت له‌و كاته‌ی تائێستا میتۆدهیهكی تایبه‌ت به وانه‌كه له قۆناغه‌كانی خوێندن دا نییه؟
- من پێشتر بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه به‌ناوی(گرنگی وانه‌ی سرودو مۆسیقا له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا) كه به وردی باسی بوون و گرنگی ئه‌و وانانه‌م كردووه به‌ڵام به مه‌رجێك مامۆستای تایبه‌تی خۆی بیڵێته‌وه ، وانه‌ی هونه‌ر و وه‌رزش وا له قوتابیان ده‌كه‌ن كه ئه‌و وزه زیاده‌یه‌ی هه‌یانه به‌شێوه‌یه‌كی دروست خاڵی ببنه‌وه و ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كانی تر بخوێنن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستا و قوتابخانه‌یان لا خۆشه‌ویستتر ده‌بێت،به‌هره‌و تواناكانیشیان ده‌رده‌كه‌ون و به باشی گه‌شه ده‌كات.وانه وتنه‌وه له باخچه‌كانی منداڵاندا له‌ڕێگه‌ی چیرۆك و شانۆ و گۆرانی و میوزیكه‌وه ده‌وترێته‌وه ،منداڵان به په‌رۆشه‌وه گوێی لێده‌گرن و حه‌زی پێده‌كه‌ن.له قوتابخانه‌شدا مامۆستایان ده‌توانن بۆ هه‌ندێك بابه‌ت چیرۆك به‌كاربهێنن تا قوتابیان باشتر له وانه‌كه بگه‌ن.وانه‌ی هونه‌ر و وه‌رزش دوو وانه‌ی زۆر گرنگن هه‌روه‌كو وانه‌كانی تر ،چونكه له‌ڕاستیدا منداڵ ئه‌و ڕۆژانه ی هه‌ر زۆر له‌لا خۆشه كه یه‌كێك له‌و وانانه‌یان هه‌بێت به‌مه‌رجێك مامۆستای شاره‌زا و پسپۆڕی خۆی بیڵێته‌وه.
*مه‌رجی هۆنراوه‌ی منداڵان بۆ ناو پڕۆگرامی خوێندن ده‌بێت چۆن بێت وه‌ك ده‌زانین ئێوه هۆنراوهیهكتان له كتێبی كوردی پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تیدا دانراوه؟
-مایه‌ی خۆشحاڵییه كه هۆنراوه‌ی(پاكوخاوێنی ژینگه) وه‌ك باستان كرد له كتێبی كوردی پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تیدا /به‌رگی دووه‌مدا دانراوه،ئه‌م هۆنراوه‌یه له‌وانه‌یه یه‌كه‌م هۆنراوه بێت كه بۆ ژینگه نووسراوه و كراویشه به گۆرانی كه هاوڕێی هونه‌رمه‌ند مامۆستا هه‌ژار عوسمان ئاوازی بۆ داناوه و به‌سه‌ر زاری منداڵانه‌وه‌یه،من له‌ماوه‌ی پێشوودا له( دیداری كاكه‌ی فه‌لاح بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم پێشكه‌ش كرد به‌ناوی(به‌شێك له هۆنراوه‌كانی ناو پڕۆگرامی خوێندن،كاكه‌ی فه‌لاح وه‌ك نمونه) كه تێیدا به ڕوونی باسی ئه‌وه‌م كردووه كه ئه‌و هۆنراوانه‌ی كه‌له پڕۆگرامی خوێندندا داده‌نرێن وه‌ك ئه‌وه نییه كه‌له گۆڤار یان ڕۆژنامه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه ،چونكه له‌وانه‌یه تیراژیان كه‌م بێت نه‌گه‌نه ده‌ست هه‌موو منداڵێك،به‌ڵام ئه‌و هۆنراوانه‌ی كه له پڕۆگرامی خوێندندا داده‌نرێن ده‌گه‌نه هه‌موو منداڵێك له گشت شار و شارۆچكه و گوندێك كه قوتابخانه‌ی تێدا بێت ،بۆیه پێویسته لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا و پسپۆڕ سه‌رپه‌رشتی بكات له ڕووی هونه‌ر و ته‌كنیكی نووسینه‌وه ،له‌ڕوی زمانه‌وه،له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه،بۆ ئه‌و پۆله بگونجێت كه بۆی داده‌نرێت ،هیوا به‌خش بێت،كۆتاییه‌كی باشی هه‌بێت كه منداڵ چاوه‌ڕێی دێڕی تر نه‌كات،به‌ئاسانی ئاوازی بۆ دابنرێت و بكرێت به گۆرانی،وشه‌ی نه‌شیاو و نا په‌روه‌رده‌یی تێدا نێت،دوور بێت له زمانی ناوچه‌یی...
*چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ بۆ منداڵان چاپ ده‌كرێن؟ چی بكرێت باشه؟ پێشنیارتان چییه ؟
- ڕاسته به‌رده‌وام په‌رتوك و نامیلكه ی تایبه‌ت بۆ منداڵان ده‌رده‌چن به‌ڵام ده‌پرسین ئایا هه‌موویان گونجاو و په‌روه‌رده‌یین بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه به‌رده‌ست منداڵ؟ نه‌خێر له به‌ر ئه‌وه‌ی تیراژیان كه‌مه وه‌كو پێویست ناگه‌نه ده‌ستی هه‌موو منداڵێك تا بیخوێنێته‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیایاندا هه‌یه كه هیچ مه‌رجێكی تێدا نییه كه تایبه‌ت بێت بۆ منداڵ .من له دیداری تریشمدا هه‌میشه ئه‌وه‌م دووپات كردۆته‌وه كه منداڵ بنچینه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه بۆیه پێویسته تا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست بنیاتبنێین پێویسته له منداڵه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین،به‌رهه‌می باش و به‌سود و گرنگ و گونجاویان بخه‌ینه به‌رده‌ست،كه ئه‌مه‌ش به بوونی ده‌زگایه‌كی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به منداڵان ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه كه لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و شاره‌زا سه‌رپه‌رشتی بكات له هه‌موو بواره‌كاندا ،ئه‌ده‌بی،هونه‌ری،زمانه‌وانی،كلتوری،زانستی،ده‌رونی، منداڵ،ژینگه‌یی،هه‌ر بوارێك كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه باشترین و به‌سودترین و گونجاوترین و سه‌رده‌می ترین و پێشكه‌وتووترین به‌رهه‌م پێشكه‌ش به منداڵانی كورد بكرێت.هه‌رچه‌نده پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رێتی زنجیره كتێبی منداڵان له هه‌ولێر و خانه‌ی سمۆره له سلێمانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می باشیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان به‌چاپ گه‌یاند ،به‌داخه‌وه له‌ئێستادا هیچیان نه‌ماون.
*ئه‌گه‌ر بكرێت ئاماژه به چاپكراوهكانت بكه‌یت،ئایا پرۆژه‌ی نوێت هه‌یه؟
- ئه‌م به‌رھه‌مانه‌م به چاپ گه‌یاندووه ، كه ھۆنراوه و چیرۆك وشانۆیی و ئۆپه‌رێتن بۆ منداڵان ،دوو به‌رهه‌میان كاری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی تر.یه‌كێكیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دوو نووسه‌ری تر بووه كه كۆمه‌ڵێك چیرۆكی تایبه‌تن بۆ منداڵانی دایه‌نگه كه پێشتر كاری له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه. دووه‌میشیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێنج سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ده‌رباره‌ی ئامڕازه‌كانی فێركردنه له باخچه‌كانی منداڵاندا یه :
١-فڕفڕۆكه...ھۆنراوه...ساڵی ١٩٩٥.
٢-خه‌نده‌ی ئاوات...ھۆنراوه..ساڵی ١٩٩٨.
٣-ئافه‌رین..ھۆنراوه..ساڵی ٢٠٠٠. پێنج جار چاپكراوه‌ته‌وه.
٤-دیاری و سه‌ردان...چیرۆك..ساڵی ٢٠٠٤. سێ جار چاپكراوه‌ته‌وه.
٥-كۆڤین و ھاوڕێكانی...ھۆنراوه...ساڵی ٢٠٠٨. دووجار چاپكراوه‌ته‌وه.
٦- سـرودی كوردسـتان....ھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠٠٩.
٧- ڕازی قوتابییه‌كی زیـرهك....چیرۆك و ھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠٠٩.
٨- دیـاری.....ھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠١٠.
٩- بولبولـێكی زیـرهك....چیرۆك..وه‌رگێڕان له عه‌ره‌بییه‌وه به‌ده‌ستكارییه‌وه ساڵی ٢٠١٢.دووجار چاپكراوه‌ته‌وه.
١٠ـ جه‌ژن....ھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠٠٩.
١١- وانه‌ی كوردی.....چـیرۆك و ھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠١٠.
١٢- بوكه‌كه‌م به كوردی گۆرانی ده‌ڵێت.....چـیرۆك...ساڵی ٢٠١٣.
١٣- گه‌شته‌كه‌ی گـوڵێ.....چـیرۆك...ساڵی ٢٠١٣.
١٤-ئه‌سپ و فـیل.....چـیرۆك...ساڵی ٢٠١٣.
١٥-یـاریی بیركـاری.....چیرۆك وھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠١٣.
١٦- منـداڵ و فـیلم كـارتۆن.....شانـۆیی و ئۆپـه‌رێت...ساڵی ٢٠١٣.
١٧- چنار و ھـێمن..ئۆپه‌رێت و ھۆنراوه بۆ منداڵان ...ساڵی.. ٢٠١٩.
١٨- ئاوازی شادی.. ئۆپه‌رێت و ھۆنراوه بۆ منداڵانی باخچـه‌ی منداڵان ٢٠١٩
١٩-مریشكه كونج. به (PDF) كراوه كه چیرۆك و ھۆنراوه‌یه.ساڵی ٢٠١٧
٢٠- جۆلانێ...ھـۆنـراوه...ساڵی ٢٠١٩. چاپه‌مه‌نی مانگ له شاری بانه بۆیان كـردووم.
٢١- منداڵ و ژینگه ...ھۆنراوه و ئۆپه‌رێت و شانۆیی ده‌رباره‌ی ژینگه بۆ منداڵان.٢٠٢١. سێ جار چاپكراوه‌ته‌وه
٢٢- سمۆره و منداڵ...ھۆنراوه...ساڵی ٢٠٢١.
٢٣-خۆزگه و خه‌ونی منداڵان....هۆنراوه...ساڵی ٢٠٢١.
٢٤-نیشتمانی ماسی...هۆنراوه و ئۆپه‌رێت...ساڵی ٢٠٢١.
٢٥- ئاوازی پێكه‌نین...هۆنراوه...ساڵی ٢٠٢١.
٢٦- په‌روه‌رده‌كردن له‌ڕێگه‌ی چیرۆكه‌وه بۆ منداڵانی دایه‌نگه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نووسه‌ران(ئه‌مین محه‌مه‌د،په‌یام ئیبراهیم) ساڵی ٢٠٢٤)
٢٧- ئامڕازه‌كانی فێركردن له باخچه‌كانی منداڵاندا..به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێنج سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی..ساڵی ٢٠٢٤
كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌میشم ئاماده‌ی چاپن كه دووانیان كۆ به‌رهه‌می هۆنراوهكانمن بۆ منداڵان و یه‌كێكیشیان تایبه‌ته به‌و ئۆپه‌رێت و شانۆییانه‌ی كه بۆ منداڵانم نووسیوه،له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر..
نووسه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجه‌یی له چه‌ند دێرێك دا:
-له‌ساڵی ١٩٦١ له شارۆچكه‌ی به‌رزنجه له دایك ،له‌ساڵی ھه‌شتاكانه‌وه ھۆنراوه و چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسێت ، یه‌كه‌م ھۆنراوه‌م له ڕۆژنامه‌ی ھاوكاری دا بڵاوكردۆته‌وه، كه ھۆنراوهیهك بووه بۆ منداڵان
- ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردم لقی سلێمانییه.
-زیاتر له (٣٠٠) هۆنراوه‌ی ئاوازیان بۆ دانراوه و كراون به گۆرانی بۆ منداڵان.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌یی) بووه كه به‌ڕێوه‌به‌رێتی سهرپهرشتیكرندی پارێزگای سلێمانی وه‌رزانه ده‌ریده‌كرد .
- ئێستاش سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه له یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی ڕۆژهه‌ڵات له سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.