شارەزایەكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە شەپۆڵێكی بارانبارین دەگاتە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گالۆزی شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە، قۆناغی یەکەمی ناسەقامگیری كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەکات بەهۆی هاتنی شێی مەداری.
راشیگەیاند: سبەی لە کاتەکانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بۆ کاتی نیوەڕۆ ئاسمان لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆڵێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.
هەروەها رایگەیاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵە سبەی پێنجشەممە هەتا ئێوارە دەبێت و ناو بە ناو بە پچڕ پچڕ ئەگەری دروستبوونی هەوری کەڵەکەبووی باراناوی و هەورەبروسکە هەیە .
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە شەوی هەینی لەسەر شەممە قۆناغی دووەمی شەپۆڵەکە دەست پێ دەكات كە پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێکی سەرتاسەری و باراناوی زیاتر بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.