Erbil 15°C دووشەممە 04 تشرینی دووەم 23:28

سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەکات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار سیمتیێ میولەر ، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا کرد.
لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی ئەڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد ، هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.