Erbil 11°C سێشەممە 29 تشرینی یەکەم 01:26

سوود و زیانەكانی خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا

100%

گومانی تێدا نییە خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا سوودێكی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام نابێت ئەم خواردنەوەیە بە سكی بەتاڵەوە بێت، بەڵكو دەبێت دوای نانخواردن ئینجا قاوە بخورێتەوە.

كاترینیا كاشۆخ پزیشكی تایبەتی گەدە و كۆئەندامی هەرس دەڵێت: خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا سوودێكی ئێجگار زۆری هەیە، وا لە مرۆڤ دەكات هەست بە جموجۆڵی زیاتری خانەكانی مێشك و جەستەی بكات، هەروەها هاتوچۆی خوێن لە دەمارەكان چالاكتر دەكات و رێگرییەكی باش دەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و خەمۆكی و لەبیرچوونەوە و شێرپەنجە.

بەهۆی زۆری رێژەی كافایین دەكرێت مرۆڤی ئاسایی لە رۆژێكدا 2 تا 4 فنجانەی قاوە بخواتەوە، لەبیرشیمان نەچێت ئەم ماددەیە بە رێژەی جیاواز لە چا و كاكاویشدا بوونی هەیە.

مەرج نییە خواردنەوەی قاوە بۆ هەموو مرۆڤێك باش بێت، رەنگە بۆ هەندێ مرۆڤ ببێتە هۆكاری سەرەسووڕە و سكچوون و خێرابوونی لێدانی دڵ.

هەندێك كەس لایان بووەتە خوو و پێش نانخواردن و بە سكی بەتاڵ قاوە دەخۆنەوە، ئەگەر كێشەی كۆئەندامی هەرست هەیە ئامۆژگاریت دەكەین ئەمە نەكەیت، چونكە دەبێتە هۆی سوتاندنەوەی گەدە و دروستبوونی ئازاری سك و چەندان كێشەی دیكەی كۆئەندامی هەرس.

بۆیە باشترە قاوە دوای نانخواردنی بەیانیان بخورێتەوە، باشتریش ئەوەیە لەگەڵ كەمێك شیر یاخود كرێمێكی كەم چەوری تێكەڵ بكرێت، چونكە ئەمەیان بۆ گەدە باشتر دەبێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.