Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:15

جۆ بایدن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەنگی دا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە دەنگدانی پێشوەختەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، دەنگی خۆی دا.

كۆشكی سپی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە پڕۆسەی دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، دەنگی خۆی دا.

بەگوێرەی دەستووری ئەمەریكا، بەشێك لە هاووڵاتییان بەر لە دەستپێكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

بڕیارە رۆژی 5ی مانگی داهاتوو پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەڕێوەبچێت كە تێیدا دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان و كامالا هاریس بەربژێری دیموكراتەكان ركابەری دەكەن.

جۆ بایدن رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە گوتارێكدا رایگەیاندبوو كە ترەمپ هەڕەشەیە بۆ دیموكراسی و پێویستە لەڕووی سیاسییەوە رابگیرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.