Erbil 12°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 23:23

ریال مەدرید بایكۆتی ئاهەنگی ئەمشەوی باڵۆن دۆڕ دەكات

100%

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە هیچ ئەندامێكی تیپەكەی سەردانی پاریسی پایتەختی فڕەنسا نەكات بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی خەڵاتەكانی باڵۆن دۆڕ كە بڕیارە ئەمشەو دووشەممە بەڕێوەبچێت.

ئەمشەو دووشەممە كاتژمێر 10:00 لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا، ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ و باشترینەكانی 2024 بەڕێوەدەچێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ گەورە پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان، رایگەیاند كە هیچ یاریزان و ئەندامێكی یانەی ریال مەدرید گەشتی شاری پاریسیان نەكردووە و لە ئاهەنگەكەی ئەمشەودا بەشدار نابن.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جۆد بیلینگهام دوو ئەستێرەكەی یانەی ریال مەدرید كە بەربژێرن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ وەك باشترین یاریزانی 2024ی جیهان، ئەوانیش گەشتی شاری پاریسیان نەكردووە.

هەروەها فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید و كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەكە ئەوانیش لە ئاهەنگەكەدا بەشدار نابن.

هۆكاری بایكۆتكردنی ئاهەنگەكە لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زانراوە هیچ كام لە یاریزانانی یانە ئیسپانییەكە خەڵاتی باڵۆن دۆڕیان نەبردووەتەوە، بەڵكو خەڵاتەكە دراوەتە رۆدری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.  

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.