دەستەی كارگێڕی یانەی ماچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە، راهێنەرە هۆڵەندییەكەی ئیریك تین هاگ لە پۆستەكەی دوور بخاتەوە.
یانەی مانچستەر یونایتد لە راگەیەنراوێكدا بە فەرمی دوورخستنەوەی تین هاگی لە راهێنەرایەتی تیپی یەكەمی یانەكە راگەیاند.
تین هاگ لە نیسانی 2022 راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد دەكات و گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2026 درێژەی هەبوو.
هاگ لە ماوەی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد دوو ناسناوی ناوخۆی ئینگلتەڕای بردبووەوە كە بریتی بوون لە جامی كاراباو لە ساڵی 2023 و جامی یەكێتی ئینگلیزی لە ساڵی 2024.
یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند كە بەشێوەیەكی كاتی رۆد ڤان نیستلڕۆی راهێنەرایەتی یانەكەیان دەكات تا راهێنەرێكی نوێ دادەمەزرێنن.
یانەی مانچستەر یونایتد لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامەكانی وەك پێویست نین و ئێستا بەكۆكردنەوەی تەنیا 11 خاڵ لە ریزبەندی 14ی یانەكان دێت و تەنیا 7 خاڵی ماوە بۆ ئەوەی بچێتە خانەی دابەزین لە خولی نایابی ئینگلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.