Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:57

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر داوای ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی10ی2024،  ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر داوای ئێران كۆببێته‌وه‌. 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتیی، لەسەر داوای عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیاریدا ئه‌مڕۆ به‌ په‌له‌ كۆببێته‌وه‌ و پرسی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران تاوتوێ بكه‌ن.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، له‌ دوای هێرشه‌ هاژه‌كی و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر تارانی پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، نامەیەکی فەرمی ئاڕاسته‌ی هەریەک لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد بەپەلە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بۆ سەرکۆنە کردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئه‌نجام بدرێت. 

هەریەکه‌ش لە وڵاتانی جەزائیر و ڕووسیا و چین پشتیوانیان له‌و داوایه‌ی ئێران كردووه‌. هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی، به‌ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبردووه‌ و ڕایگه‌یاند، ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خاكه‌كه‌ی بكات.

هاوكات مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی دووپاتیكردۆته‌وه‌، ئێران بەدوای شەڕەوە نییە، به‌ڵام وەڵامی گونجاو و توندی ده‌بێت بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.