Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:56

ئه‌مریكا هۆشداری به‌ ئێران ده‌دات

کوردستان TV
100%


وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسڕائیل. پنتاگۆن ڕایگەیاند، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ل یۆئاڤ گالانت، هاوتا ئیسرائیلییەکەی گوتی، وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسڕائیل هه‌یه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداری داوه‌ته‌ ئیران. له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پنتاگۆندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، وەزیری بەرگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتی کردۆتەوە، ئەمەریکا ئامادەیە هێز و پێگە و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا بپارێزێت، بڕیاریشە ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدات ئەو گرژییە به‌ هه‌ل بزانێت یان ململانێ و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكات. 

جێی ئاماژه‌یه‌، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچه‌یه‌كی ئێران ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش لە کاردانەوەی ئەو هێرشە هاژه‌كیانه‌ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كه‌ له‌ یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامی دا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.