Erbil 23°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 16:28

ئۆكڕاینا بەهۆی جەنگەوە ملیۆنان كەس لە دانیشتووانەكەی كەمی كردووە

کوردستان TV
100%

لە سەرەتای هێرشەكانی ڕووسیا، ژمارەی دانیشتووانی ئۆکرانیا بە نزیکەیی 8 ملیۆن کەس کەمی کردووە بەهۆی ئاوارەبوونی بەرفراوانی دانیشتووان و دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی لەدایکبوون لەو وڵاتەدا.

فلۆرانس پاوەر بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئاسیای ناوەڕاست لە سندووقی دانیشتووانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەرچەندە لەم ماوەیەدا هیچ سەرژمێرییەکی دانیشتووان لە ئۆكڕاینا ئەنجام نەدراوە، بەڵام چەند پێوەرێک دەریدەخەن کە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

راشیگەیاند: خەمڵاندنەکان دەریدەخەن کە ژمارەی دانیشتووانی ئێستای ئۆکڕاینا بەراورد بە ساڵی 2014‌ نزیکەی 10‌ ملیۆن کەس کەمی کردووە، هەروەها لە دوای لەشکرکێشی سەربازیی ڕووسیاش نزیکەی 8 ملیۆن کەسی دیكە کەمی کردووە.

هەروەها رایگەیاند: ئۆكڕاینا بەشێوەیەكی گشتی لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ئێستا بەرەو پیربوون دەچێت، چونكە رێژەی لەدایكبوونی منداڵان زۆر كەمە، هەروەها نزیكەی 6 ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتییانی ئۆكراینی وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە، جیا لەوەش دەیان هەزاری دیكە لە جەنگی بەرامبەر رووسیا كوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.