Erbil 21°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 14:17

پزیشکیان: ئەمریکا دۆلار وەک چەک بەکاردەهێنێت

100%


سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا دۆلار وەک چەک بەکاردەهێنێت، لە بەرامبەردا بریکس توانای ئەوەی هەیە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانی دراوی نیشتمانیی بکات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران İRNA، پزیشکیان لە 16هەمین کۆبوونەوەی گشتگیری لووتکەی سەرکردەکانی بریکسدا کە لە کازانی پایتەختی کۆماری تاتارستانی سەربە فیدراسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.

پزیشکیان ڕایگەیاند: ئەمریکا بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی وڵاتانی دیکە دۆلار وەک چەک بەکاردەهێنێت. جیهان بریکس وەک ڕێکخراوێک دەناسێت کە هێزی دۆلار لاواز دەکات و دراوە نیشتمانییەکان دەخاتە ئاراوە. وڵاتانی ئەندامی بریکس گەورەترین بەرهەمهێنەر و بەکاربەری وزە، دانەوێڵە و کەرەستەی دیکەن و، خاوەنی هێڵی گواستنەوە و ترانزێتی گرنگن، کە ئەوەیش بەکارهێنانی دراوی نیشتمانییان ئاسان دەکات.

پزیشکیان داوای لە وڵاتانی ئەندامی بریکس کرد دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕابسپێرن خێراتر کار بکەن لە بارەی زیادکردنی هاریکارییە ئابووریی و بازرگانییەکان و، بەپێویستی زانی میکانیزمی هاوبەش دابمەزرێنرێت بەرامبەر سزا ئابوورییەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.