کۆشکی سپی ده‌ڵێت: بەڵگەمان لایە کۆریای باکوور 3 هەزار سەربازی رەوانەی رووسیا کردووە و هێزەکە بۆ ئەوە براوەتە رووسیا تاوەکو لە ئۆکراینا جێگیر بکرێن. جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەگەر کۆریای باکوور بەنیاز بێت شانبەشانی رووسیا لە ئۆکراینا شەڕ بکات، وەکو ئەوەی کیێڤ دەڵێت، ئەوە مەترسییەکی جددییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەڵگەیان هەیە سەربازە کۆرییەکان لە رۆژهەڵاتی رووسیا مەشقیان پێدەکرێت و پاشان دەبرێنە رۆژئاوا بۆ بەرەکانی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا بۆ ئه‌وه‌ی شانبەشانی هێزەکانی ڕووسیا بەشداری شەڕەکە بکەن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەم بابەتە پێشهاتێکی مەترسیدار پێکدەهێنێت و نیگەرانییەکی زۆر دروستدەکات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زانیاری هەیە كه كۆریای باكوور دوو یه‌كه‌ی له هێزی سه‌ربازی خۆی ئاماده كردووه و ژماره‌یان ده‌گاته 12 هه‌زار سه‌رباز بۆ ئه‌وه‌ی بیانێرێت بۆ رووسیا و شانبەشانی هێزەکانی ڕووسیا شهر بكه‌ن.
زیلێنسکی داواشی له هاوپەیمانان كرد بێده‌نك نه‌بن له تێوەگلانی کۆریای باکوور له جه‌نگی ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.