Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:32

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (د. ئاشتی هەورامی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و هەڤاڵی بەڕێز مستەفا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی كرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ هەڤاڵی بەڕێز مستەفا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی      

بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (د.ئاشتی هەورامی)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.