Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:50

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی شێخ دلێر شێخ ڕه‌ئوف نه‌قشبه‌ندی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی، شێخ دلێر شێخ ڕه‌ئوف نه‌قشبه‌ندی،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ( شێخ دلێر شێخ ڕه‌ئوف نه‌قشبه‌ندی )مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستان و ڕێبوارانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
22ـی تشرینی یەکەمی 2024
......................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێز حوسێن عه‌لی كه‌مال فه‌تاح ئاغا
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی بەڕێز حوسێن عه‌لی كه‌مال فه‌تاح ئاغا،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ( حوسێن عه‌لی كه‌مال فه‌تاح ئاغا ) خوشكه‌زای به‌ڕێز كاك مه‌حمود ئاغا هه‌ركی،مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كاك مه‌حمود ئاغا هه‌ركی و سه‌رجه‌م خزم و دۆستانی هه‌ركی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
22ـی تشرینی یەکەمی 2024
......................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ڕه‌شید حوسێن محه‌مه‌د
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی ڕه‌شید حوسێن محه‌مه‌د،
به‌دڵگرانییه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك ( ڕه‌شید حوسێن محه‌مه‌د )مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( ڕه‌شید حوسێن ) به‌ ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
22ـی تشرینی یەکەمی 2024
......................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز ئاكۆ كورده‌ حوسێن مسته‌فا
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك ئاكۆ كورده‌ حوسێن مسته‌فا،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان ( كورده‌ حوسێن مسته‌فا )مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
22ـی تشرینی یەکەمی 2024

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.