Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:37

ئیسڕائیل دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕی ئێرانی لەنێو وڵاتەكەی راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئیسڕائیل دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕی ئێرانی راگەیاند كە كاریان ناردنی زانیاریی ئامانجە ستراتیژییەكان بووە بۆ ئێران.

تەلەفزیۆنی 12ی ئیسڕائیل زانیاری لەسەر تۆڕە سیخوڕییەكە بڵاو كردەوە و رایگەیاند: پێكهاتوون لە حەوت هاووڵاتی جوو كە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئازەرین و دوو لەوان هەرزەكارن و یەكێكی دیكەشیان سەربازێكی هەڵاتووە.

بڵاویشی كردەوە: سەرەتا سێ لە سیخوڕەكان لەكاتی وێنەگرتنی بەرپرسێكی باڵای ئەمنی دەستگیركران، دوای دانپێدانان بە تاوانەكان، چوار سیخوڕەكەی دیكەش دەستگیركران.

هەروەها بڵاوی كردەوە: سیخوڕەكان ماوەی دوو ساڵە كار بۆ ئێران دەكەن و تەنانە لە هێرشەكەی رابردووی سەر تەلەئەبیب هاوكاری ئێرانیان كردووە لە دەستنیشانكردنی شوێنە ستراتیژییەكان و بۆردومانكردنیان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.