Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:39

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%


موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زمی سووننه‌كان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان  پیرۆزبایی له‌ گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زمی سووننه‌كان له‌ په‌یامێكدا ڕایده‌گه‌ێنێت،  به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ستایشی ڕۆڵی گەورەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ ڕێکخستنێکی باشیان، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لایەنە سیاسییەکان و چالاکییەکانیان لەڕێگەی بەشداری کارایانەوە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ئه‌م پرۆسە دیموکراسییه‌دا.

 
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات و پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ و سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو و توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات. 

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ نافه‌رمییه‌كان، پارتی له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌300 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، و به‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ دێت، هه‌روه‌ها پارتی له‌ دهۆكیش توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن تۆمار بكات و نزیكه‌ی 350 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و دهۆك بووه‌ قه‌ڵایه‌كی به‌هێزتری پارتی، له‌ پارێزگه‌ی سلێمانیش سه‌ره‌ڕای فشار و ساخته‌كاری و هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان، پارتی توانی زیاتر له‌ 50 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پارتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا. 

هه‌ر به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاووڵاتییان شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشیان ده‌ربڕی. 

دوێنێ به‌یانی كاتژمێر 7، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاوولاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌ و تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو، بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، 2 ملیۆن و 683 هەزار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.

ئه‌نجامی به‌رایی 99%، ژماره‌ی كورسی پارت و لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌: 

پارتی: 40 كورسی 
یه‌كێتی:23 كورسی
نه‌وه‌ی نوێ: 16 كورسی
یه‌كگرتوو: 7 كورسی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی: 3 كورسی
هه‌ڵوێست: 3 كورسی
به‌ره‌ی گه‌ل: 2 كورسی
گۆڕان: 1 كورسی


 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.