پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ورده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ هه‌ینی 3 تا 5 پله داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆرێت لە هەندێ شوێن، پله‌كانی گه‌رماش نزم دەبێتەوە بە (2 – 4 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.