دواین راپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوكرایهوه و لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بە ژمارەی دەنگدەران و رێژەی بەشداریی كراوە.
ئەمڕۆ شەممه 19ی10ی2024، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردهوه، دوێنێ ههینی 215 هەزار و 960 دەنگدەر تۆمار كراون، 208 هەزار و 521 كەس كە دەكاتە 97% بەشدارییان لە پرۆسەكەدا كردووە.
كۆمسیۆن ئاماژهی بهوهش داوه ، 165 بنكە و 749 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوو، لە كۆی گشتیی 203 هەزار و 773 دەنگدەریان پیاو و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان ئافرهت بوون.
لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی خوێندەوار و نەخوێندەوار كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە كردووە، 189 هەزار و 857 دەنگدەری خوێندەوار و 18 هەزار و 664 دەنگدەری نەخوێندەوار هەبوون.
ههروهها ڕاگهیهندراوه، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە چاودێریی هەزار و 926 چاودێر لە بنكەكانی دەنگدان بەڕێوەچووە، هەروەها سێ هەزار و 750 نوێنەری قەوارە سیاسییەكان لە بنكەكانی دەنگدان ئامادە بوون.
لەبارەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە كۆی 205 هەزار و 620 دەنگدەر، پەنجەمۆریان تۆمار كراوە و ژمارەی حاڵەتەكانی دەرنەچووی پەنجەمۆریش گەیشتە دوو هەزار و 901 حاڵەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.