له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، رێکەوتی 19 و 20 ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ڕۆژی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.