Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:36

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا له‌ هه‌ولێر دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


 کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ستیڤ بیتنەر  کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا  له‌ هه‌ولێری پایته‌خت په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت بڵاوكرده‌وه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كردووه‌، دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ڕێکخستنی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە 18ی تشرینی یەکەم بۆ ئەو ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی هێزی پێشمەرگە و سوپا، کە چاوەڕوان دەکرێت لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم مانگەدا لە ئەرکدا بن بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان.

 ده‌شڵێ، دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی شوێنی شیاو و گونجاو بۆ ئەوەی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت بەشداربن، دەشڵێت: بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا پێویستە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەیەکی دیموکراتی دادپەروەرانە.

ستیڤ بیتنەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  هەڵبژاردن کاتێک بەرهەمدار دەبێت، کە هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری پرۆسەکە بکەن.

ئەمڕۆ هەینی 18ی10ی 2024، بە بەشداری 215 هەزار ئەندامی  له‌ هێزەکانی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامە کوردەکانی نێو هێزەکانی سوپای عێراقی فیدڕاڵ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.