Erbil 14°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 18:59

پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگی لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق دا

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی 15 مانگی دیكەی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق پەسند كرد.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی 539 پەرلەمانتار، دانیشتنێكی تایبەتی سەبارەت بە دەنگدان لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی 15ی مانگی دیكەی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق ئەنجام دا.

لە دانیشتنەكەدا زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان لەسەر بڕیارەكە دا، 93 پەرلەمانتار دژی بڕیارەكە وەستانەوە و دوو پەرلەمانتاری دیكەش دەنگیان نەدا.

سوپای ئەڵمانیا كە ئێستا 500 سەربازیان لە عێراقن، ئەركی سەرەكییان لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بریتییە لە مەشق و راهێنان و رێگریكردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

بەگوێرەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا، سوپای ئەو وڵاتە تا 31ی كانوونی دووەمی ساڵی 2026 لە عێراق دەمێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.