Erbil 22°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:30

قوتابییەك بە چەقۆ هاوڕێیەكی دەكوژێت و یەكێكی دیكەش بریندار دەكات

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری مووسڵ قوتابییەك بە چەقۆ هاوڕێیەكی خۆی كوشت و یەكێكی دیكەشی بریندار كرد.

رووداوەكە لەنێو یەكێك لە قوتابخانەكانی بەری ڕاستی شاری مووسڵ رووی دا، قوتابییەكی قۆناغی ناوەندی لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەی دەبێتە دەمەقاڵێ و شەڕیان.

لە ئەنجامدا قوتابییەكە بە چەقۆ یەكێك لە هاوڕێكانی دەكوژێت و ئەوەی دیكەش بە سەختی بریندار دەكات.

پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند كە توانیویانە قوتابییەكە دەستگیر بكەن و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی شەڕەكە دەستی پێ كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.