ئەمشەو یەكشەممە بە درۆن هێرشكرایە سەر سەربازگەیەكی ئیسڕائیلی و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 سەرباز بوونەتە قوربانی.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: حزبوڵا لە رێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشی كردە سەر بنكەی لیوای جۆلانی لە عەكا.
بڵاویشیان كردەوە: هێرشەكە لە كاتی نانخواردنی سەربازەكان كراوەتە سەر ژووری چێشتخانەی بنكە سەربازییەكە.
ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا 3 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 64ی دیكەش بریندارن كە برینی هەندێكیان مەترسیدارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.