Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:27

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی عێراق بكات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی عێراق بكات و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکوومەتی عێراق دیدار و گفتوگۆی دەبێت. ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە مێدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەغدا دەکات. 

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، لە چوارچێوەی گەشتە دیپلۆماتییەکەیدا بۆ ناوچەکە، عراقچی بە سەرۆکایەتیی شاندیكی حکوومەتیی کۆماری ئیسلامی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکوومەتی عێراق دیدار و گفتوگۆی دەبێت. 

گوتەبێژەکه‌ ئاشكراشی كردووه‌،ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستین و لوبنان تاوتۆی ده‌كه‌ن.  
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.