لهگهڵ ئهوهی ناڕهزایهتییهكان له باره ههمواركردنهوهی یاسای باری كهسیێتی عێراق تا دێت فراوانتر دهبێت به تایبهتی دوای ئهوهی چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی بواری ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەشەقامی موتەنەبی لە بەغدا ژمارەیەکی زۆری لە چالاکوانانی بواری مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ خۆپیشاندانێکیان کرد و دەڵێن: "پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە ستەمێکی گەورەیە دەرحەق بە مافەکانی ئافرەتان و منداڵان".
هاوکات، پەرلەمانی ئەورووپا هۆشداری لە دەرەنجامەکانی هەمواری یاسای باری کەسی و پێشێلکردنی پابەندییە نیودەوڵەتییەکانی عێراق سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکانی ئافرەتان دەکات و داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات دەستبەجێ هەموارەکە ڕەت بکاتەوە شایهنی باسه یاسای باری کەسی ژمارە188d لە ساڵی 1959 بە ڕەچاوکردنی پێکهاتەیی ئایینی و مەزهەبی لە عێراق، نوسراوەتەوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
له رابردوودا به بێ ئەوەی ناڕەزایەتی لێ بکەوێتەوە،یاسای باری کەسێتی نۆ جار هەموار کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.