دواى ئه‌وه له هه‌فته‌ی رابردوو به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق رایگه‌یاند كه چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن چەند هێرشێكمان کردە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لەباکووری ئیسرائیل.
له به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌دا هاتووه: هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل لە جۆلان، هێرشەکەش سەرکەتوو بووە، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن؛ بەردەوام دەبین لە مامەڵەی توند لەگەڵ ئیسرائیل تا ئەوکاتە واز لە کوشتاری خەڵکی غەززە و لوبنان دەهێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌دا هاتووه: بەم شێوە درێژە بە ڕێبازەکەمان ده‌ده‌ی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل، و پشتیوانیی له گەلی فەڵەستین و لوبنان له كۆتای به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن بە خێرایی زیاتر بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.