Erbil 34°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:23

ریزبەندی جیهانی پیسبوونی كەشوهەوا.. بەغدا خراپترین شارە بۆ ژیان

100%

بەگوێرەی نوێترین ریزبەندی جیهانی بۆ پیسبوونی كەشوهەوا، بەغدای پایتەختی عێراق لە ریزبەندی یەكەمدایە و ژیانكردن لەم شارە لە سەرووی هێڵی سوور و مەترسیدایە.

ریزبەندی جیهانی پیسبوونی كەشوهەوا ((AQI) دەری خستووە لەنێو 120ی شاری جیهان، بەغدا لە ریزبەندی یەكەمدایە بە رێژەی پیسبوونی 186 میلیگرام لە هەر مەترێكی سێجادا.

دوای بەغداش هەریەك لە شارەكانی كینشاسا لە كۆنگۆ، هانۆی لە ڤێتنام لە ریزبەندی دووەم و سێیەم پیسترین كەشوهەوا لە ئاستی جیهان دێن.

بەگوێرەی ئەو داتا نوێیانەی بڵاوكراونەتەوە، ژیانكردن لە شاری بەغدا لەوپەڕی مەترسیدایە و زیانێكی ئێجاگار مەترسیدار بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

هەر لە ریزبەندییەكەدا ئەوە دیاریكراوە كە هەریەك لە كەشوهەوای كەنەدا، مالیزیا و سەنگافوورە باشترین ئاستی خاوێنی كەشوهەوایان هەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.