Erbil 25°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:25

بەرپرسی مەكتەبی پارتی لە میسڕ چاوی بە كۆمەڵێك قوتابی زانكۆی مەنسووڕە دەكەوێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی زیاتر ئاگاداری لە رەوشی قوتابییانی کورد لە زانکۆی ئەلمەنسووڕە، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ئەو شارەی کرد و چاوی کەوت بە کۆمەڵێک قوتابی کە درێژە بە خوێندنی باڵا دەدەن.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست و بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا خزمەتی وڵاتەكەیان بکەن، هەروەها ئاماژەی بە گرینگی خوێندن کرد لە وڵاتی میسر و ئاسانکاری لایەنی پەیوەنداری بۆ قوتابیان.

هەر لە میانەی ئەو دیدارەدا، شێركۆ حەبیب باسی لە رەوشی ئەمرۆی ناوچە کرد و کاریگەری لەسەر عێراق و کوردستان کە بارودۆخێکی هەستیارە و دەبێت عێراق بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.

لە تەوەرێکی دیکەدا، باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشی پەرلەمانی كوردستان کرد و بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینی هەژمار کرد، داواشی لە قوتابیان کرد کەوا هانی کەسوکار و دۆستانیان بدەن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیە و ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن و هەروەها دەنگ بەو لایانە بدەن کە ئارامی و ئاوەدانی و ئاسایشی لە کوردستان چەسپاندووە.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆتایی دیدارەكەدا جەختی لەوە کردەوە کەوا پارتی لەسەر رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کوردستان و تەبایی و پێکەوەژیان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.