پرسی بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووری سلێمانی له ئێستادا مه‌ترسییه‌كی جددی دروست كردووه له سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و سنووره به تایبه‌ت دوای ئاشكرابوونی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نزیك ده‌ربه‌ندیخان، وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێگریی لە ماددەی هۆشبەر، ئاسان نییە.
عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەشڵێت: بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران واژوو کردووە، بەڵام هەندێک بۆشایی ئەمنی ماون، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی عێراق راشیگه‌یاندووه كه رێگری كردن له بارزگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووری سلێمانی ئاسان نییه.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له كاتێكدایه كه پێشتر میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندبوو، بارزگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووری سلێمانی به‌رپرسی باڵای ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی له پشته
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.