Erbil 36°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:36

هەولێر ...هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.7، بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر، لە ڕێورەسمێکەدا بۆ خۆپارێزی و رێگری لە ئەنفلۆنزا، ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی لە باغی شار له‌ ھەولێر، بۆ خانەنشینان و بەتەمەنەكان دەستیپێکرد.

جێگەی باسە، ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی لە سەرجەم بنکەکانی تەندرووستیەکانى هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌ و بۆ هه‌موو تەمەنێكه‌، بەتایبەت بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایه‌نیان ھەیە، پێویستە ئەم چارەسەرە وەربگرن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.