ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ نیازێكمان نیه بچینه نێو شه‌ڕ به‌ڵام بە تووندی وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌شڵێت، مافی خۆمانه به‌رگریی له خۆمان بكه‌ین، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان زۆر به جددی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه‌مبكات و هیچ نیازێکمان نییە بچێتە ناو شەڕێکەوە کە ڕەنگە لێکەوتەی ترسناکی هەبێت.
ده‌شڵێت، بڕیاردان لە شەڕ و ئاشتی تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە و بۆ هیچ لایه‌نێكی دیكه نیه ئه‌و كاره بكات. ده‌شڵێت، بە تووندی وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراقه‌وه به هاژه‌ك و درۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسڕائیل و له هێرشێكی درۆنی رۆژی هه‌ینی چواری ئۆكتۆبه‌ر دوو سه‌ربازی ئیسڕائیل كوژران و بیست و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌كات، بۆ رێگریكردن له فراوانبوونی جه‌نگ فرۆشتن و پێدانی چه‌ك به ئیسڕائیل رابگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.