بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان 14 یاریگەی تۆپی پێ بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار، نۆژەن دەکرێنەوە.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتر بە لاوان و گەشەکردن و پەرەپێدانی وەرزش، بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی نۆژەنکردنەوەی 14 یاریگەی توپی پێ لە سنووری پارێزگای هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە.
هەروەها 2 یاریگە 11 یاریزانین و 12 یاریگەی دیکەش 6 یاریزانین، یاریگەکانیش ئەمانەن:
1- یاریگەی هیران
2- یاریگەی ئارموان
3- یاریگەی کۆڕێ
4- یاریگەی کەورگۆسک
5- یاریگەی خەبات
6- یاریگەی گەزنە
7- یاریگەی بێستانە
8- یاریگەی دارەتووی نوێ
9- یاریگەی بنەسڵاوە
10- یاریگەی کۆمەڵگای کاوە
11- یاریگەی شەمامک
12- یاریگەی کانی قرژاڵە
13- یاریگەی باداوە
14- یاریگەی 92 شەهید سیروان لاوکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.