Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:19

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: ئەمڕۆ هەینی بە درۆن سێ ئامانجمان لە ئیسڕائیل پێكا

100%

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە رێگەی درۆنەوە سێ ئامانجیان لەنێو خاكی ئیسڕائیل پێكاوە.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن موجاهیدەكانمانەوە بە درۆن سێ ئامانجی جیاواز لە ناوچەكانی جۆلان و تەبەریا لە ئیسڕائیل پێكراون.

بڵاویشی كردەوە: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق وەك پاڵپشتییەك بۆ هاووڵاتییانی فەڵەستین و لوبنان، لە هێرشكردنە سەر ئامانجەكان لەنێو خاكی ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت.

گرووپەكە دوێنێ پێنجشەممەش رایگەیاندبوو كە لە رێگەی درۆنێكی پێشكەوتوو كە بۆ یەكەمجارە بەكاردەهێنرێت، بەسەركەوتوویی چەند ئامانجێكیان لەنێو ئیسڕائیل پێكاوە.

دواتر سوپای ئیسڕائیل وێنەی درۆنەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە توانیویانەی بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك بیخەنە خوارەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.