Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:20

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە

100%

بەهۆی ئاڵۆزییە بەردەوامەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست بەراود بە چەند مانگی رابردوودا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێكی نەوتی برێنت بە ڕێژەی 0.81% بەرزبووەوە و ئێستا لە بازاڕەكانی جیهان بە 78.25 دۆلاری ئەمەریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك 0.84%ی هاتە سەر و گەیشتە 74.33 دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاڵۆزی و شەڕ و پێكدادانەكانی فەڵەستین و لوبنان و بۆردومانەكانی ئیسڕائیل و ئێرانەوە هەیە كە وڵاتانی داواكاری نەوت ترسیان تەشەنەكردنی بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.