Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:25

بۆ یەكەمجار بە درۆنێكی پێشكەوتوو لە عێراقەوە هێرشكرایە سەر ئیسڕائیل

100%

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە درۆنێكی پێشكەوتوو كە بۆ یەكەمجارە بەكاردێت، هێرشیان كردە سەر ئیسڕائیل.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە دا: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە درۆنێكی پێشكەوتوو كە بۆ یەكەمجارە بەكاردەهێنرێت، هێرشمان كردە سەر ئامانجێك لە باشووری ئیسڕائیل.

ئاماژەشی دا كە لەم هێرشانەیان بۆ سەر ناوچەكانی ئیسڕائیل بەردەوام دەبن.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ماوەیەكە بەردەوام لە رێگەی درۆنەوە هێرش دەكاتە سەر ئیسڕائیل، لای خۆشییەوە سوپای ئیسڕائیل جەختی كردبووەوە كە ئاگاداری هێرشی میلیشیاكانی عێراقن و لە كاتی خۆشیدا وەڵامیان بۆی دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.