Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:29

هەزاران پەنابەری لوبنانی هاتوونەتە عێراقەوە

100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا پێشوازییان لە 5 هەزار پەنابەری لوبنانی كردووە كە بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی حزبوڵا و ئیسڕائیل و مەترسی لەسەر ژیانیان، وڵاتەكەیان جێهێشتووە.

عەمید میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: عێراق پێشوازی لە 5 هەزار پەنابەری لوبنانی كردووە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا.

راشیگەیاند: ئەو پەنابەرە لوبنانییانە لە رێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و هەروەها لە رێگەی دەروازەی سنووری قائیم هاتوونەتە نێو خاكی عێراقەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیشی كردەوە كە سەرجەم هاووڵاتییانی لوبنانی بەبێ وەرگرتنی ڤیزە و رەزامەندی پێشوەختە، دەتوانن بێنە نێو خاكی عێراق و پێشوازییان لێ دەكرێ.

بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی حزبوڵا و سوپای ئیسڕائیل لە چەند رۆژی رابردوودا هەزاران هاووڵاتی لوبنانی وڵاتەكانیان جێهێشتووە و جگە لە عێراق، بەشێكیان روویان لە هەریەك لە وڵاتەكانی سووریا و ئوردن و فەڵەستین و وڵاتانی دیكە كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.