مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ چوارشەممە بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر سێ ئامانج لەنێو خاكی ئیسڕائیل.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: وەك پشتگیری و پشتیوانییەك بۆ گەلی فەڵەستین و لوبنان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەی درۆنەوە سێ ئامانجی جیاوازمان لەنێو خاكی ئیسڕائیل پێكا.
جەختیشی كردەوە كە لەو هێرشانەیان بۆ سەر ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.