Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:23

له‌ كه‌ركوك هێرشكرایه‌ سه‌ر سوپای عێراق كوژراو بریندار هه‌یه‌

100%


له‌ كه‌ركوك هێرش كرایه‌ سه‌ر سوپای عێراق كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی9ی2024، لیوای 42ـی فیرقەی 11 بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و بەدواداچوون لە دۆڵی زەغیتونی دەوروبەری کەرکووک، کەوتنە بۆسەیەکی ئەندامانی داعش.

بەو هۆیەوە چوار كه‌س لە هێزە ئەمنییەکان گیانیان له‌ ده‌ستدا و سێی دیکەش برینداربوون،  له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا سوپای عێراق بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ لە ڕێگەی پاڵپشتی ئاسمانییەوە جێ پێی تیرۆرستان دیاری کرا و دەستەیەکیش لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.