Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:03

ئه‌مریكا هۆشداری توند به‌ عێراق ده‌دات

کوردستان TV
100%


باڵیۆزی ئەمه‌ریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت، هێرش بۆ سەر دیپلۆماتکاران لە بەغدا مایه‌ی قبوڵكردن نیه‌. 

ئیلێنا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە بەغدای پایتەخت ده‌بێت به‌ زووترین كات ڕابگریت، چونكه‌ ئه‌و هێرشانه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نین. ڕۆمانسكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، پشتڕاستی کردەوە ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ كرایه‌ سه‌ر کۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گوتیشی، وەڵامی به‌په‌له‌ی حکومەتی عێراق بۆ هێرشەکە بەرز دەنرخێنم، دووپاتیشیكرده‌وه‌ بەردەوام داوای هاوکارییان لێدەکەم بۆ پاراستنی کارمەندان و نێردە دیپلۆماسییەکان و هاوپەیمانان له‌ ناوچه‌كانی عێراق.

 ئه‌م لێدوانه‌ی ڕۆمانسكی دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە سێ هاژه‌كی كاتیۆشا كرایه‌ ئامانج.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.