Erbil 24°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 00:01

عێراق ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بەڕووی گه‌شته‌ فڕۆكه‌وانییه‌كاندا كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ به‌ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا كرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ته‌واوی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ڕاگیران، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ هاژه‌كییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی ئیسڕائیل.

 ڕەزاق موحه‌یبس سەعداوی وه‌زیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی بە تەواوی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران لە ژێر ڕۆشنایی گرژییە ئەمنییەکان له‌ ناوچەکەدا. 

ئەوە لە كاتێكدایە شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی هێرشه‌ هاژه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی عێراق و ئوردن و میسر و ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكی تر گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان ڕاگرت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.