Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:30

بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق بۆردومان كرا

100%

كەمێك پێش ئێستا بە مووشەكی كاتیۆشا هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباڕ لە عێراق.

میدیاكانی ئەنباڕ بڵاویان كردەوە: لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل، لەلایەن گرووپەكانەوە بە مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە بیابانی ئەنباڕ.

ئەمە لەكاتێكدایە كە شەوی رابردووش لە رێگەی دوو كاتیۆشاوە، هێرشكرابووە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.