Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:33

روونكردنەوە لەبارەی پشووی رۆژی پێنجشەممە بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە تەواوی عێراق پشوو نییە.

حەیدەر مەجید گوتەبێژی ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بەگوێرەی یاسای پشووە فەرمییەكان لە عێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رێكەوتی 3ی تشرینی یەكەم، پشوو نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە هەندێ لە میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وا بڵاوكرابووەوە كە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پشووە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراق و دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.