پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی9ی2-2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به 1 تا 2 پله به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 1ی10ی2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندی کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە، بە شێوەی بچربچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.