Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:20

قوتابیانی لوبنان لە ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق وەردەگیرێن

100%


لەسەر ڕاسپاردەی وەرزیری پەروەردەی عێراق، محەمەد عەبدولـلەتیف، قوتابیانی لوبنان لە ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق وەردەگیرێن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد عەبدولـلەتیف، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە، لەوەی ڕێنمایی بەپەلە دەربکەن بۆ وەرگرتنی ئەو قوتابیانەی کە لە لوبنانەوە بۆ خوێندن ڕوو لە قوتابخانەکانی عێراق دەکەن، بۆ ئەوەی لە خوێندنی ئەمساڵ بێبەش نەبن.

باسی لەوەش کردووە کە ئەو ھەنگاوە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی وەک ھەڵوێستێکی مرۆیی و نیشتمانی بۆ پاڵپشتیکردن لە قوتابییانی لوبنان نراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوینێ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی ڕاسپارد، لەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق بکات، بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی گەشتی خێرا ببەخشێت بەو ھاووڵاتییە لوبنانیانەی کە پاسپۆرتیان نییە و ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەیانەوێت بێن بۆ عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.