Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 17:16

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.. له‌ ڕواندز ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار بەرز ڕاگیرا

100%


 بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەرپرسانی حکومی و حزبی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ڕواندز، یادی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزاری لە هەوارگەی پانکی گەشتیاری ڕواندز (شنگلبانە) بەرز ڕاگیرا.

مەراسیمەکە بە کردنەوەی پێشانگەییەکی وێنەی ناوچەی گەشتیاری و وێنەی سروشتی و ژینگەی کوردستان، لە لایەن فۆتۆگرافەران ( سه‌عید ئه‌سعه‌د عه‌لی ) و ( كەمال خودادا ) و بازاری کاری دەستی و فەرشی ناوەخۆیی دەستی پێکرد.

دواتر لە دانیشتنێکدا دوایی وتاری بەخێزهاتن، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند؛ "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە ڕۆژێکی جیهانی لەگەڵتان ئامادەم، یادکردەوەی ئەم بۆنەیە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جیاوازە بە بەراورد بە شوێنەکانی تر، چونکە دەڤەری سۆران ناوچەیەکی تەواو گەشتیارییە.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کاناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەروەها خەڵاتی بەرزی داهێنان و پێشکەوتن بەخشرایە حازم کوردە خاوەنی پڕۆژەی هەوارگەی پانکی گەشتیاری ڕواندز (شنگلبانە).

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.