لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکانی حیزبوڵلای لوبنانی لە باشووری بەیرووت، ئەمەریکا لە عێراق و وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهراست سهرجهم هێزەکانی خسته ئامادەباشییەوە.
هۆشداریشیدا لەوەی هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەرهێزەکانیان دهبێت باجی قورس بداتهوه.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاشکرایان کردووە، هۆكاری خرانە ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بەتایبەتی لە بنکەی عەین ئەسەد ئەگەری هێرشی ملیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، ئهوهش به هۆی ئهوهی ئەو گروپ و ملیشیایانه ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمەریکا ئاماژەی بهوه کردووە، ئەمەریکا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریشی داوە لەوەی هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەرهێزەکانیان دهبێت باجی زۆر قورس دەداتهوه.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنانی چڕ کردووەتەوە، لای خۆیهوه بهرهی مقاوهمهی عێراقی رایگهیاندووه، وهك پاڵپشتی له حیزبوڵڵای لوبنان به درۆن و هاژهك چهند شوێنێكی له نێو خاكی ئیسرائیل كردوهته ئامانج.
ئهوه له كاتێكدایه بڕیاره کاتژمێر1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شهممه، پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڵۆزییەکانی لوبنان کۆدهببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.