ئیسڕائیل داوای لە هاووڵاتییانی كردووە سەردانی چەند وڵاتێك نەكەن یەكێك لەو وڵاتانەش عێراقە بەهۆی ئەوەی بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەنراوێكدا لیستێكی ناوی وڵاتانی بڵاوكردۆتەوە و داوای لە هاووڵاتییان كردووە سەردانی ئەو وڵاتانە نەكەن.
لە لیستەكەدا ناوی ئەو وڵاتانە هاتووە (عێراق، سعوودییە، ئێران، سووریا، لوبنان، ئوردن و توركیا و چەند وڵاتێكی دیكەش.
لە راگەیەنراوەكەی سوپای ئیسڕائیلدا هاتووە كە بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییان داوا كراوە سەردانی ئەو وڵاتانە نەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەشێك لە گرووپەكانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دژایەتی خۆیان بۆ ئیسڕائیل راگەیاندووە و لە ماوەی رابردووشدا چەندان جار بە درۆن هێرشیان كردۆتە ناو خاكی ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.