سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، 27 ملیۆن دۆنه‌م كه یه‌كسانه به پازده له‌سه‌دی رووبه‌ری عێراق به بیابان بووه.ده‌شڵێت: ساڵانه 100 هه‌زار دۆنم زه‌ویی لە وڵاتەکە بەبیابان دەبن.
دكتۆر فازڵ غەڕاوی سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، له لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك راگەیاند، عێراق لەبەردەم مەترسیی گەورەی بە بیابانبووندایهو 27 ملیۆن دۆنه‌م رووبه‌ری عێراق به بیابان بووه، كه یه‌كسانه به نزیکەی له‌سه‌دا پازده‌ی ڕووبەری وڵاتەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەویی لە وڵاتەکە بەبیابان دەبن و له‌سه‌دا په‌نجاو پێنجی دیکەی خاکى عێراق مەترسیی بە بیابانبوونی لەسەرە.
غەڕاوی ئاشكراشی كرد، کەمی رووپۆشی رووەک کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و مەترسی ناراستەوخۆی لەسەر ئاسایشی خۆراک هەیە. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەگوێرەی خەمڵاندنى رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رووبەری دارستانەکان لە عێراق 8 هەزار و250 کیلۆمەتر چوارگۆشە پێکدەهێنن، کە دەکاتە دوو له‌سه‌دی رووبەڕی وڵاتەکە.
داواشی له حکومەت و سەرجەم پارێزگارەکان و دامەزراوەکان و هاوڵاتیان کرد کە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا هەڵمەتێک بۆ چاندنی15 ملیار نەمام لە جۆرەکانی بەردەوام و بەرگری لە کەشوهەوا دەستپێبکەن تا بتوانرێت ئەو رێژەیە زیادبکرێت.
فازڵ غەڕاوی ده‌شڵێت: بەهۆى گۆڕانی کەشوهەوا و خۆڵبارین و کەمی باران و گەرمبوونی زەوییەوەیە، رێژەی رووپۆشی رووەکی لە عێراق لە50% بۆ له سه‌دا حه‌ڤده كه‌میی كردووه.
سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.