Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:20

ریال مه‌درید له‌ ئیسپانیۆلی برده‌وه‌ و پاریسیش له‌گه‌ڵ ڕیمس یەکسان بوو

100%

 له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ ئیسپانیۆل، چوار گۆله‌كه‌ی ریال له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان کارفاخاڵ و رۆدریگۆ وڤینسیۆس و ئێمباپێ لە خولەکەکانى 58 و 75 و78 و 90تۆماركران، گۆله‌كه‌ی ئیسپانیۆلیش یاریزان  تیبۆ کۆرتوا بە هەڵە لە خۆیانى تۆمار کرد.

بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش مه‌درید به‌ 14 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نساش، یانه‌ی پاریس سانجێرمان بووه‌ میوان ڕیمس یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی 1-1 به‌ كۆتاهات.

گۆله‌كه‌ی ڕیمس له‌ خوله‌كی 9 له‌ رێگای یاریزان ناكامۆرا تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی پاریسیش له‌ خوله‌كی 68 یاریزان عوسمان دێمبڵى تۆمارى کرد

به‌و ئه‌نجامه‌ش پاریس به‌ 13 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ڕێزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.